ئەمڕۆ شەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به گوڕی ٥.٢ پله‌ی رێخته‌ر لە شاری ئەنتاڵیای توركیا ڕوویدا.
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی رایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز لەشاری ئەنتاڵیای توركیای هەژاند".
ناوەندەکە دەشڵێت" بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٥.٢ پلە بووه، هاوکات قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه ٩٣.٣ كیلۆمه‌تر بووه له ژێر زه‌ویدا، دانیشتوانی ئەنتاڵیا و هەرێمەکانی دەوروبەری هەستیان پێکردوە".