له خولی پله یه‌كی كه‌ركوك شۆریجه و مووسڵا یه‌كسان ده‌بن و تازه‌ش ده‌باته‌وه
یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كه‌ركوك به‌رده‌وامه كه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق لقی كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی ده‌كات .
له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خوله‌كه دوو یاری به‌رێوه‌چوون .
له یاریگای گازی باكوور یانه‌ی شۆریجه رووبه‌ڕووی یانه‌ی موسه‌ڵا بووەوە و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ ته‌واو بوو .
له دووه‌مدا یارییدا هه‌ر دوو یانه‌ی دووبز و تازه له یاریگای ( مووسه‌ڵا ) روو به‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه و ئه‌م یارییه‌ش به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ ته‌واو بوو .
AM:12:22:06/12/2020