خراپی دۆخی دارایی و هەڕەشەی خەڵک سێ لایەنەکەی دەسەڵات کۆدەکاتەوە

سەرباری ناکۆکیەکانیان لە میدیا و لە دوا کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەلآم خراپی دۆخی ئابوری و هەڕەشەو فشاری هاولآتیان، سێ لایەنی دەسەڵاتدار، پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆدەکاتەوە.

 

لە راگەیاندنێکدا کە دوای کۆبوونەوەی وەفدی بالآی پارتی و یەکێتی راگەیاندرا، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کە بڕیارە لە شەممەی داهاتوو لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامبدرێت بە پێویستی ئەم قۆناغە ناوزەد کرا.

 

دوای کۆبوونەوەی وەفدی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ هاوسەرۆک و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، وەفدکە ئێستا لە کۆبوونەوەدان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان.

دەقی راگەیاندراوەکە..



PM:05:02:06/12/2020