لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کورداتان په‌یامێك ئاراسته‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادەن ئارامی‌و جوڵەی كاسبی‌و ژیانی خەڵك تێكبدرێتو پاراستنی داموده‌زگا حكومیه‌كان‌و باره‌گا حزبیه‌كان له‌ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستكراوه‌ن به‌شێوازێكی یاسایی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی ئه‌منی باڵای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی‌و توندوتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لەناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كرا‌و لەئەنجامدا ئەفسەرێك بەپلەی نەقیب به‌فیشه‌ك برینداركراو لەمەرگ گەڕایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێرەوە داوا لەهەموولایەك دەكەین هێمنیو ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكانو دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات.
لیژنه‌ی ئه‌منی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادەن ئارامی‌و جوڵەی كاسبی‌و ژیانی خەڵك تێكبدرێتو پاراستنی داموده‌زگا حكومیه‌كان‌و باره‌گا حزبیه‌كان له‌ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستكراوه‌ن به‌شێوازێكی یاسایی به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.