کەمێک پێش ئێستا بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەر یەک بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزای رانیە لە دژی خراپی دۆخی دارایی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکێکی بەرفراوانی شاری رانییە دژی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و کەمی هەلی کار و خزمەتگوزاری دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
هاوکات هاوشێوەی شاروشارۆچکەکانی تری هەرێم لەئێستاشدا بەشێك لە هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە، دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە و رێگەی نێوان چەمچەماڵ- سلێمانیان داخست
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان دەستی پێكردووە.