لە پارێزگای هەڵەبجە لەناو سەنتەری شار خۆپیشاندان دەستیپێکردو، زانیارییە سەرەتاییەکان هەبوونی دوو بریندار پشتڕاستدەکەنەوە.
ئەمشەو لە پارێزگای هەڵەبجەش خۆپیشاندان دەستیپێکرد و لە ناوجەرگەی شار بۆ ڕیگاگرتن لە هێزە ئەمنییەکان ئاگر کرایەوە، هەروەها توندوتیژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویان داو زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ برینداربوونی دوو هاوڵاتی دەکەن.
خۆپییشاندانی هەڵەبجەی شەهید دوای خۆپیشاندانی ئەمڕۆی سەیدسادق و چەمچەماڵ و کفری و دەربرندیخان و شارەزوور دێت کە دوو هاولآتی تێد کوژراو زیاتر لە پێنج کەس برینداربوون