لەنێو خۆپیشاندەرانی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ سێ بریندار بوون و دوو هاوڵاتیش کوژرا.
پەیامنێرمان لە ناحییەی تەکیە کە لەخۆپیشاندانەکە ئامادە بوو بە (سپی) ڕاگەیاند" لە خۆپیشاندانەکەی ناحیەی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ بینای هەر یەکە لە ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تەکییە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا".
هاوکات بەهۆی توندو تیژی و ئاڵۆزیەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان دوو هاوڵاتی کوژرا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.