کۆمەڵە پێشمەرگە دێرینەکان: ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێ، ئەوا ئێمەش بەشداری خۆپیشاندان دەکەین

کۆمەڵە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێ، ئەوا ئێمەش بە هەموو هێز و توانامانەوە بەشداری خۆپیشاندان دەکەین".

 

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت":كە ماوەی چەند ڕۆژێك ناڕەزایی چین و توێژەكان سەری هەڵداوە و دەسەڵاتیش بێ‌ گوێدانە ئێش و ئازای هاووڵاتیان بەشێك لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی خستۆتە ئامادەباشییەوە".

 

كۆمەڵەكە لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكەن بە زووی بێن بەدەم داواكاری خۆپیشاندەرانەوە، ئێمەش وەك كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان زۆر پشوو درێژ نابین، پێویستە لە ماوەی یەك هەفتەدا بێن چارەسەری گونجاوی ئەم بارودۆخە بكەن، ئەگەرنا بەهەموو هێز و تانامانەوە بەشداری خۆپیشاندان دەكەین.



PM:04:13:08/12/2020