سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و خۆپیشاندان و گرژی و ئا‌ڵۆزییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه په‌یامێكی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت" ئه‌م شه‌پۆڵی نارازی بوون و توڕه‌یی یه‌ی ئه‌مرۆژانه ئاماژه‌ی سه‌ختی برینه‌كه و دژواری دۆخه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه و كاردانه‌وه‌ی بێ منه‌تی و شكستی ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كاندا".
دەقی پەیامەکە:
به‌داخ و په‌ژاره‌وه دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان رۆژ به رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ .. ئه‌م شه‌پۆڵی نارازی بوون و توڕه‌یی یه‌ی ئه‌مرۆژانه ئاماژه‌ی سه‌ختی برینه‌كه و دژواری دۆخه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه و كاردانه‌وه‌ی بێ منه‌تی و شكستی ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كاندا بۆیه ئه‌گه‌ری خراپتریش به‌دور نازانین، له‌م وێستگه هه‌ستیاره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری برسیكراو و ماندو راده‌كێشین :
1. ئه‌م شه‌پۆڵه توڕه‌ییه ده‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی حوكمڕانی و بێ موچه‌یی فه‌رمانبه‌ران و بێ كاری گه‌نجان و بێ منه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه.. ده‌بێ هێزه‌كانی حوكمڕان دان به‌م فه‌شه‌له كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی پلان و به‌رنامه‌دا بنێن.
2. هێزه سیاسیه‌كان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و عه‌قڵمه‌ندانی میلله‌ت نابێ بێ هه‌ڵوێست بن و ده‌بێ خه‌می بژێوی و ئه‌منیه‌تی نیشتمان و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زمونی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه بخۆن و كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه، به‌ڵكوپێویسته هه‌موولایه‌ك به گیانێكی نیشتمان په‌روه‌ری و مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
3. برسیه‌تی و بێ كاری و بێ موچه‌یی هاوڵاتیان رێگه ئه‌دا به كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و پێشبینی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و به‌كارهێنانێكی ناحه‌زانه،.. ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی سیاسیه نه‌هێڵن دۆخه‌كه له بازنه‌ی سه‌بر و ته‌حه‌مول ده‌رچێ و كاولكاری ببێ به ئامانجی خه‌بات.
4. خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و گشت رێكارێكی دیموكراسی و ئاشتیانه نه‌ك مافه به‌ڵكو له‌م دۆخه دژواره‌دا ئه‌ركه، به‌ڵام په‌لاماردان و سوتاندنی داموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ئامانجه پیرۆزه‌كانی خۆپیشاندان له‌بارده‌با و ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌بێ و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر له دڵسۆزانیش ون ده‌بێ و ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان كراوه‌تر ده‌كات.
5. خراپ مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له موماره‌سه‌ی مافه‌كانیاندا نابێ ببێته پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی توند و رشتنی خوێنی خۆپیشانده‌ری برسی و باخه‌ڵ خاڵی .. به‌ڵكو ئه‌ركی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه پاسه‌وانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و رێنمایی یاساییان پیشان بده‌ن و رێگه‌شبگرن له‌و چه‌ند كه‌سانه‌ی كه به مه‌رام یا به‌نه‌زانی ره‌وتی پرۆسه‌كه به‌لارێدا ده‌به‌ن.
6. هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌كانه‌وه پاسه‌وانه‌كان ته‌قه بكه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌موو باره‌گاكان ناكاته دڵۆپێك خوێنی هاوڵاتیان.
له كۆتاییدا ده‌خوازین له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا پێش هه‌مووشتێك حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م ئاڵۆزیه نه‌كاته پاساوی بێ باكی و په‌له بكات له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موچه و بژێوی و ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌گه‌ری و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بها‌والدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان