فراکسیۆنى گۆڕان داواى کۆبونەوەیەکى بەپەلەى پەرلەمانى کوردستان دەکات لەسەر دۆخى ئێستای خۆپیشاندانەکان و بەکارهێنانى توندوتیژى دژ بە خۆپیشاندەران.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان له یاداشتێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دۆخە نەخوازراوەی چەند رۆژێکە ھاتۆتە ئاراوە بە شەھید کردنی گەنجان و خۆپیشاندەران و ئەنجام دانی توندوتیژی کە کاریگەری نەرێنی خستۆتە سەر ڕەوشی ژیان و مەترسی و پێکادانەکان سات دوای سات زیاتر دەبێت".
باسی لهوهشكردووه، ئهوان لە فراکسیۆنی گۆڕان داوادەکەن پەرلەمانی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ھەستێت و بۆ ئەو مەبەستە کۆبونەوە یەکی بە پەلە ئەنجام بدات. داوادەکەن پەرلەمانتاران پشتیوانی یاداشتەکەمان بکەن.