سبەی وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە سبەی چوار شەممە وەفدی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا بکات.

 


سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند"  بڕیارە‌ سبە‌ینێ چوارشە‌ممە‌ ٩/١٢، وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی بە‌غدا بكات".

 


وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئامانجی سەردانەکە ئاشکرا دەکات کە " بە ‌مە‌بە‌ستی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكان وگە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیر كردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق."

 


ئەو سەردانە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ هەر سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم دێت کە لە هەولێر ئەمڕۆ  ئەنجامدرا.

 


PM:09:26:08/12/2020