سلێمانی.. لە بەکرەجۆ خۆپیشاندان دەستیپێکرد
هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی بڵاوەپێکردنیاندان

کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی بەکرەجۆ ( باشووری رۆژئاوای سلێمانی ) خۆپیشاندانی گەنجانی ئەو ناوچەیە دژی بارەگای حیزبەکان دەستیپێکرد.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی " سپی " لە رێگای پەیامنێرەکەیەوە لەو ناوچەی دەستی کەوتووە گەنجان رێگای گشتی ئەو ناوچەیان بە بەرد و دار گرتووەو گەنجەکان لەهەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر بارەگای حیزبەکان.

 

هاوشانی خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.

 

خۆپیشاندانی ئەو ناوچەی سلێمانی دوای ئەوە دێت کە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی سلێمانی لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردووەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە.



PM:10:49:08/12/2020