سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بەڵام ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن هەندێ کەسەوە بەکاردهێندرێت بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه و هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان گۆڕی".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاند" پشتیوانی له خۆپیشاندانی هێمنانه ده‌كه‌ین و هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگەین بە ڕێككەوتن لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.