ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوەوە و ئەنجومەنی وەزیران داوا لە موچەخۆران دەکات، رێگە نەدەن مافە رەواکانیان بەکاربهێنرێت لەلایەن کەسان و لایەنی نابەرپرس بۆ تێکدانی رەوشی ئارامیی هەرێم و دروستکردنی پشێوی و ئاڵۆزی.
هه‌وره‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ جارێكی تریش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت" كه هاووڵاتییانی مووچه‌خۆر مافی خۆیانه به‌شێوه‌یه‌كی شارستانییانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام داواكارین ڕێ نه‌ده‌ن مافه ڕه‌واكانیان به‌كار بهێنرێت له لایه‌ن كه‌سان و لایه‌نی نابه‌رپرس بۆ تێكدانی ره‌وشی ئارامیی هه‌رێم و دروستكردنی پشێوی و ئاڵۆزی".
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌گرێته‌به‌ر له پێناو دابینكردنی مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، ئه‌م ئێواره‌یه شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له پێناو گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال بۆ پرسه دارایی و ئابوورییه‌كان .
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاووڵاتییان و به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن و هه‌روه‌ها هه‌وڵه ناوخۆییه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ئیداری و دارایی و په‌ره‌پێدانی شه‌فافییه‌ت له پێناو چاره‌سه‌ركردنی دۆخی دارایی و پێدانی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران.