خۆپیشاندان و نارەزایەتیەكان لەبەشێک لە شار‌و شارۆچكەیەكی هەرێم دەستیپێكردەوە و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان له پیره‌مه‌گرون، دووكان و سەیدسادق ده‌ستیپێكرده‌وه و خۆپیشاندەران شەقامی سەرەکیان داخستووە و ئاگریان کردووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، خۆپیشاندران رێگای سەرەکی دوکان - سلێمانی گیراوە، لە پیرەمەگرونیش خۆپیشانده‌ران، بنکەی ھاتووچۆیان سوتاند.
هاوکات له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیش خۆپیشاندان به توندی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ناڕازیی ئه‌و قه‌زایه‌وه سوتێندرا.