لە خۆپیشانداکەی ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ ئاماری قوربانیان بەرزدەبێتەوە بۆ چوار کەس.
به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان، له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ چوار کەس بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی قەزاکە بریندار کران، کە برینی یەکێکیان سەختە و بەرەو فریاکەوتنی سلێمانی بەڕێکراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ له پیره‌مه‌گرون، دووكان و سەیدسادق خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه و خۆپیشاندەران شەقامی سەرەکیان داخست و ئاگریان کردەوە.
جێی باسە، هەر ئەمڕۆ ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ لەگەڵ نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان، كۆبونەوەو به كۆمه‌ڵێك بڕیار كۆتایی بە كۆبونەوەكە هات كه له بڕیارێكدا هاتووه، هێزه ئه‌منیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووی چه‌كه‌كانیان نه‌كه‌نه خۆپیشانده‌ران و ته‌قه نه‌كه‌ن.