ئەمشەو خۆپیشاندانی گەنجان لە شارۆچکەی عەربەت دەستی پێکردو بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان گەنجێک بەسەختی بریندار دەبێت دانەیەکی تریش برینداربووە.
خۆپیشاندان ئەمشەو عەرەبەتی گرتەوە کە ( ١٠ کم دەکەوێتە رۆژهەلآتی شاری سلێمانی ) و بەسەدان خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکان لە کاتێکدا هەوڵیان بەرەو بارەگای حیزبەکان بڕۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رووبەڕوویان بوونەوەو مێرمنداڵێک فیشەک بەر سەری دەکەوێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی سلێمانی و دۆخی خراپەو بێ هۆشە. بریندارەکەی تر دۆخی باشەو لە نەخۆشخانەی عەربەت چارەسەرکراوە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە چەمچەماڵ و پیرەمەگروون و دوکان و رانییەو هەڵەبجە و عەربەت دەستیپێکردەوە.
وێنەی ئەو مێرمنداڵەی بەسەختی بریندار بووە.