لە چەمچەماڵ ئەم ئێوارەیە کاتژمێر پێنج بۆ جارێکی تر خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەکان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین، بەڵام هەرزوو لە رێگای بەکارهێنانی هێزەوە و پەنابردنە بەر هەموو جۆرە چەکێک بە زرێپۆشی هەمەرەوە، خۆپیشاندانەکە سەرکوتکرا.
لە ڤیدیۆیەکدا کە دەست " سپی " کەوتووە زرێپۆشی هەمەر بەدوای خۆپیشاندەرانەوەیە لەناو گەڕەکەکانی چەمچەماڵدا تەقەیان لێدەکات. رۆژنامەنووسی ناسراو لەتیف فاتیح فەرەج لە نووسینێکدا لەسەر ئەو رووداوە کە بەناونیشانی " درزەکانی چینایەتی و هاواری خەڵک " نووسیویەتی" ئه‌گه‌ر له سلێمانی و ده‌ورو به‌ری به‌م توند‌و تیژیه په‌لاماری گه‌نجه گیرفان خاڵیه‌كان بدرێت، سه‌رهه‌ڵدانی داهاتوی هه‌ولێرو دهۆك هێز نیه كپی بكاته‌وه، ئێستا كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم ئه‌م ئێواره‌یه له ناو كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه‌دا حزبی ده‌سه‌ڵات به هه‌مه‌ره‌وه نیشتبووه سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌وه كه داوای نان و ئیش و ئازادی ده‌كه‌ن".
ئەو رۆژنامەنووسە لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" به‌رده‌رگای ئێمه پڕبوو له‌و قه‌وانانه‌ی گوله‌كانی ده‌نرا به گه‌نجه‌كانمانه‌وه، یه‌كێ له گه‌نجه‌كان پێی وتم " مامۆستا سه‌رده‌می كتێب به‌سه‌ر چوو " قوڕگیشی وشك بووبوو ، پێشتر هاوڕێیه‌كم ووتی به یه‌كێ له گه‌نجه‌كانم ووتوه ئه‌مه حه‌له ، گه‌نجه‌كه وتویه‌تی " قورسترین ئیشم بۆ بدۆزه‌ره‌وه تا بیكه‌م و ئه‌مه نه‌كه‌م " ، هه‌ر به‌ڕاستی كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه له كۆڵانی فه‌لوجه‌و حه‌ویجه‌ی سه‌رده‌می داعش ده‌چوو ، بۆیه كچه بچوكه‌كه‌م به نیگه‌رانیه‌وه پێی وتم " باوه پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك داعش ته‌ققه ده‌كه‌ن " راستی نه‌مزانی چۆنی وه‌ڵام بده‌مه‌وه، نه‌متوانی پێی بڵێم رۆڵه 29 ساڵ له‌مه‌و پێش ئێمه بۆ دنیایه‌كی باشتر راپه‌ڕینمان كرد" .
لە کۆتاییدا لەتیف فاتێح فەرەج دەڵێت " ئێوه به ته‌مان چۆن وه‌ڵامی توڕه‌یی خه‌ڵك بده‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه دوا بڕیارتان بێت ، وا بڕوات ژیانی ئێوه‌ش به قه‌د ژیانی خانه‌واده‌ی ئه‌و گه‌نجانه ناخۆش ده‌بێت" .
ڤیدیۆکە ببینە..