کەمێک لەمەوبەر خۆپیشاندان لە کفری سەری هەڵدایەو گەنجانی خۆپیشاندەر چوونە سەر بارەگای گۆڕان و سووتانیان، دواتر لە بەردەم بارەگای پارتی رووبەڕووی تەقە دەبنەوە گەنجێکی ٢١ ساڵە بە گوولە گیان لە دەستدەدات.
بەپێی زانیاریەکانی ( سپی ) ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی ٢١ ساڵە و ناوی شڤان محەمەدەو بە ( میران ) بانگ کراوە، هەروەها گەنجێکی تریش بریندار دەبێت.
پشێووی و خۆپیشاندان بەردەوامە و پاسەوانەکانی بارەگای پارتی بارەگاکە نادەن بەدەستەوە.
ماوەی هەفتەیەکە لە سەرجەم شار وشارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، خۆپیشاندان بەردەوامەو توندتیژی زۆری لێکەوتۆتەوە.