وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

بڕیارە سبەینێ هەینی  لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و گردبونەوەی ناڕەزایی ئەنجامبدرێت.

 

عەبدوڵای مەلا نوری، نوێنەری کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کاتژمێر ٧:٠٠ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" چەند رۆژێکە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان (اڵمانە) هەڵمەتی دەستگیرکردنی چالاکوانان و ئەوکەسانەیان دەستپێکردوە کەدەنگی ناڕازی ناوچەکانیانن و "ئەوەش مانای وایە ئەم دەسەڵاتە ئومێدی بەخۆداچونەوەی لێ ناکرێت".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، كۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكان داوا لەكۆی هاوڵاتیانی كوردستان دەكات، با هەموومان پێكەوە خاوەندارێتی لەگەنجەكانمان بكەین و بەتەنها لەبەردەم ئاگری گوللـەی چەكدارانی بنەماڵە دەسەڵاتدارەكاندا بەجێیان نەهێڵین.

 

عەبدوڵای مەلا نوری ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی كاتژمێر ١:٣٠ خولەک لە بەردەم ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی گرددەبنەوە و خۆپیشاندانی ناتوندوتیژی بەڕێوەدەبەن و لە شاروشارۆچكەكانی دیكەش لەلایەن گروپەكانی دیكەوە كات و شوێنی گردبوونەوەكان دیاری دەكرێت. 

 

داواشی لە ژنان، گەنجان، مامۆستایان، فەرمانبەران، كاسبكاران، خوێندكاران و رۆشنبیران كرد، چالاكانە بەشداری بكەن لەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەدا.

 

دەقی راگەیاندنەکە..

بانگەواز بۆ خۆپیشاندان 

(هەینی پێکەوەبوون و بەردەوامی)

 
‎  لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان، یٔەوە چەند رۆژێکە لە هەردو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، زاڵمانە خەریکی گرتن و سەرکوتکردن و رشتنی خوێنی گەنجان و تەخوینکردنی خەڵکانی ناڕازین و هیچ یٔومێدێک بۆ بەخۆدا چونەوەیان نیە.

 
‎(کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان) داوا لە کۆی هاوڵاتیانی کوردساتن دەکات، با هەموومان پێکەوە خاوندارێتی لە گەنجەکانمان بکەین و بە تەنها لە بەردەم یٔاگری گولەی چەکدارەکانی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکاندا بە جێیان نەهێڵین.

 
‎لەم سۆنگەیەوە بە روون و راشکاوی یٔەنجامدانی خۆپیشاندانی (ناتوندوتیژ)ی فراوان رادەگەیەنین، لە رۆژی هەینی ١١ی ١٢ی ٢٠٢٠، کاتژمێر یەک و نیوی پاش نێوەڕۆ، داوا لە  ژنان،گەنجان، مامۆستایان، فەرمانبەران، کاسبکاران، خوێندکاران، رۆشنبیران دەکەین چالاکانە بەشداربن.

 
‎هەروەها داوا لە مامۆستایانی یٔاینی دەکەین وتارەکانیان تەرخان بکەن بۆ پیشاندانی زوڵم و ستەمی یٔەم دەسەڵاتەو پشتیوانی خەڵکانی مەزڵوم و شانبەشانی نوێژخوێنان بەشداری خۆپیشاندانی شاروشارۆچکەکان بکەن. 

 
‎داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات (یەکگرتوی ئیسلامی، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی، حیزبی شیوعی) و خەڵکی بە ویژدانی ناو دەسەڵاتیش دەکەین پشتیوانبن.
‎لەوەش دڵنیاتان دەکەین یٔەگەر خۆپیشاندانی فراوان یٔەنجامی نەبێ، پلانی ترمان هەیەو هەنگاو بەهەنگاو رایدەگەیەنین، تا دەگەین بە یٔامانجەکانمان. بێگومان بەشداری فراوان و پێکەوەبونمان زامنی سەرکەوتنمانە.

 
‎پێمان وایە لەم ساتە هەستیارەی گەلەکەماندا بەرپرسیارێتیەکی یٔاینی و یٔەخلاقی و نیشتیمانی و یٔینسانی لە یٔەستۆی هەمومانە، بۆ وەستان لە دژی زوڵم و بێدادی یٔەم دەسەڵاتە نابەرپرسە، بە بێ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تایبەت. 

 
‎هەروەها بە دەسەڵات دەڵێین: واز لە سەرکوتکردن و شەهیدکردنی گەنجەکانمان بهێنن و گەر هەر سورن لە سەر توندوتیژی، یٔەوا وەرن هەڵگرانی پەیامی (ناتوندوتیژی) کۆمەڵکوژ بکەن.

 
شوێن-بەردەم پارێزگای سلێمان

 
(کۆنگرەی دەنگە نارازیەکان)

 
١٠ی١٢ی٢٠٢٠

 
تێبینی: داواکارین ئەو بەڕێزانەی بەشدار ئەبن، دو پارچە قوماشی سپی و سور بە قۆڵی راستیانەوە ببەستن، سپی وەک نیشانەی خۆپیشاندانی ناتوندوتیژ، رەنگی سور وەک نیشانەی خوێنی بە ناحەقرژاوی شەهیدانی نان و ئازادی.



PM:08:22:10/12/2020