تەقینەوەیەک لە سەرێ کانی رۆژئاوای کوردستان روویدا و قوربانی لێكەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە رۆژئاوای سەرێ کانی تەقییەوە و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئاژانسی‌ سانای سه‌ر به‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د رایگەیاند" ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە خاڵێکی پشکنین لە سەر رێگەی قەزای سەرێکانی بۆ پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە". 

ئەوەش هاتووە، لە تەقینەوەكەدا سێ سەرباز و ١٣ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران و ٢٣ برینداریشی لێکەوتەوەو باری تەندروستی ١٢ برینداریش ناجێگیرە.
 
شارۆچکەی سەرێ کانی دەکەوێتە سەر سنوری رۆژئاوای کوردستان و تورکیا (باکوری کوردستان)، لە سەرەتایی هێرشەکانی تورکیاوە تاوەکو ئێستا بۆردومان و تۆپبارانکردنی ئەو شارۆچکە سنورییە بەردەوامە.

PM:09:20:10/12/2020