بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان و دەستگیركردنی خۆپیشاندەران هەڵوێستی خۆی راگەیاند

بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت" لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیاندان و دژ بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانن، بۆیە داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەوانە دەکەن کە دەستگیرکراون". 

 

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان  لەگەڵ مافی رەوای خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتییانین، بەڵام لەهەمان کاتدا دژ بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانین".

بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامەکەدا داوا دەکات بە زووترین خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراو ئازاد بکرێن.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خەڵکیان دەستگیرکرد کە بەنیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بوون کە بەشێکیان ئەندامی دەنگە ناڕازییەکانن.



PM:02:40:11/12/2020