کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندان و نارەزایەتیەكان لەبەشێک لە شارو شارۆچكەیەكی هەرێم دەستیپێكردەوە و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان لە شاری سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، چەمچەماڵ، کەلار، پیرەمەگرون لە دژی دواکەوتن و لێبڕینی موچە و کەمی هەلی کار و خزمەتگوزاریی دەستیپێکردووە.
هاوکات پەیامنێری (سپی) لەسلێمانی رایگەیاند" لەخۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لە بەردەم پارێزگای سلێمانی هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن بە گازی فرمێسک رێژ".
ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی شاری سلێمانی بەشێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شارەکە و (عەبدوڵای مەلا نوری و د. شێركۆ حەمەئەمین) يان دەستگیركرد.