دوو رۆژە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر خۆپیشاندان بە کۆمەڵ خەڵک بەدەر لە فەرمانی دادگاکان دەستگیردەکرێن

خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی و ناوچەکانی سەر بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بەردەوامەو هێزە ئەمنییەکان جگە لەبڵاوەپێکردنی هێزێکی زۆری سەربازی و ئەمنی بەناو شارو شارۆچکەکانی کوردستان، هاوکات دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک و لە ناوچانەی خۆپیشاندان تیایدا گەرمە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە رانییە بە دەیان کەسی چالاکوان و خۆپیشاندەر دەستگیر کراون، هەروەها لە دوکان و پیرەمەگروون و سەیدسادق وگەرمیان و ناوجەرگەی سلێمانیش بە دەیان کەس دەستگیر دەکرین.

 

 

" سپی " زانیوویەتی بەشی هەرە زۆری ئەو دەستگیرکردانەی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامی دەدەن لەدەرەوەی فەرمانی دادگا و دادوەرەکان ئەنجام دەدرێن.

 

دە رۆژە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان خۆپیشاندان بەردەوامە ٨ کەس بوونەتە قوربانی کە ٧ مەدەنین و ١ پاسەوانی بارەگایە، بە دەیان کەسانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.  



PM:09:42:11/12/2020