پەرلەمانتارێکی عێراق گیان لە دەست دەدات

پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق سەر بەپێکهاتەی شەبەک، حەننین مەحمود قەدۆ گیانی لە دەستدا.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە حەنین قەدۆ بە نەخۆشی رۆماتیزم ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

 

حەنین قەدۆ کە سەر بە لیستی ( فەتحی ) هادی ئەلعامریەو برایەکی وەعد قەدۆ یەکێکە لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی.

 

حەنین مەحمود ئەحمەد قەدۆ شەبەکی لە دایکووبی ١٩٤٩ ی پارێزگای موسڵە. لە زانکۆی رۆبەرت گۆردن لە ئیسکتلەندە دکتۆرای هێناوە، ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی شەبەکی دیموکراتی بووە. لەساڵی ٢٠٠٣ –  ٢٠٠٥ لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ بوو بە ئەندامی پەرلەمانی عێراقی، لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ جارێکی تر وەک نوێنەری شەبەک هەڵبژێردرایەوە.

 


AM:12:55:14/12/2020