میسی هه‌ڕه‌شه له پێلی ده‌كات
لیونیل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی نزیك بۆته‌وه له یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ریكۆردی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیل پێلی به ژماره‌ی گۆڵهكان له‌گه‌ڵ یه‌ك تیپ .
میسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشەلۆنه به‌رز كرده‌وه بۆ 642 گۆڵ به جیاوازی ته‌نها یه‌ك گۆڵ له دوای پێلی كه 643 گۆڵی تۆمار كردووه له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانتۆس .
ئه‌مه‌و میسی سه‌ركه‌وتوو بوو له سه‌ركردایه‌تی كردنی تیپه‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه له یانه‌ی لیڤانتی به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یاریگای كامپ ن‌و کە له خوله‌كی 76 یارییه‌كه تۆماری كرد، به‌مه‌ش میسی ته‌نها یه‌ك گۆڵ دووره له یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ریكۆردی بیلیه
AM:09:54:15/12/2020