ئاسایشی‌ گه‌رمیان: کەسێک كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌ سزادرا

ئاسایشی‌ گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت" تۆمەتبارێکیان دەستیگیرکردووە كه‌ پەیوەندی بە چه‌كدارانی‌ داعشەوە هه‌بووه‌". 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، پاش كۆكردنەوەی زانیاری تەواو و بەدواداچوونی وورد سەبارەت بە تاوانبارێك بەناوی (ع، خ، خ، ح) كە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕۆژی 22-9-2020 لە لایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماتوو سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا تاوانباری ناوبراو لە سنووری ناحیەی زینانە دەستگیربكرێت و ڕووبەڕووی دادگا بكرێتەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەكان و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەكەیدا.

ئاشكراشیكرد، سەرئەنجام ڕۆژی7-12-2020 لە لایەن دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەك مانگ سزای بەندكردنی بۆ دەركرا و بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كرا.

ڕوونیشیكردەوە، تاوانباری ناوبراو بەڕەگەز عەرەبە و لەدایكبووی (1989)و دانیشتووی ناحیەی(زینانە)یە.



PM:04:20:15/12/2020