ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم لەسەر تاسەری عێراق بکرێتە پشووی فەرمی.

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر پشووی فەرمی حەزرەتی مەسیح دەنگیدا.
 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەكۆبوونەوەی نوێنەراندا دەنگدراوە رۆژی ٢٥ی كانونی یەكەمی هەموو ساڵێك بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (ع.س)، پشووی رەسمی دەبێت بۆ سەرجەم عیراقییەكان.



PM:09:06:16/12/2020