لە شەڕی نێوان شەڕڤانان و پێشمەرگە لەدەروازەی ( سحێلان ) کە دوو شەو لەمەوبەر روویدا ٦ شەڕڤان لەو شەڕەدا دەستگیکراون، ئەمڕۆ ئازاد کران.
تەلەفزیۆنی " رووداو" لە چوارچێوەی هەواڵەکانی بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ بڵاویکردەوە کە هێزی پێشمەرگە ٦ شەڕڤانی ئازاد کردووە کە لەشەڕی دوو شەو لەمەبەردا دەستگیرکرابوون.
شەوی سێ شەممە لە کاتێکدا هێزێکی یەپەگە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ ناو هەرێم شەڕێکی قورس بە چەکی جۆراو جۆر لەنێوان شەڕڤانان و پێشمەرگەدا روودەدات، هەریەک لەو دوو هێزە ئەوی دی تۆمەتبار دەکات بە هەڵگیرسێنەری ئەو شەڕە.
ئێستا دۆخەکە لەناوچەی سحێلان ی ستراتیژی نێوان باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان ئارامە.