سیخوڕێکی تورکیا کە لە پلانیدا بووە ٣ چالاکوان بکوژێت، خۆی رادەستی نەمسا دەکات

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای دەکات کە سیخوڕی تورکی، فەیاز ئوزتورک کە لە بەرنامەیدا بووە سێ چالاکوانی کوردی و نەمساوی بکوژێت، خۆی رادەستی حکومەتی نەمسا دەکات و هەموو شتێک ئاشکرا دەکات. 

 

 
ئەو سیخوڕەی "میت" ئاشکرای کردووە کە پلانی کووشتنی چالاکوانی کورد، بەریڤانی ئەسڵانی هەبووە کە ژنە چالاکوانێکی سیاسی کوردەو ٣٩ ساڵە.

 

 
دوای ئەوەی ئەو سیخوڕە خۆی رادەست دەکات، حکومەتی نەمسا پارێزگاری لێدەکات و دەستبەسەری دەکەن و لێیان قەدەغەکردووە کە بچێتە دەرەوەو لەکاتی پێویستدا دەبێت جلوبەرگی خۆپارێزی بپۆشێت کە دەیپارێزێت لە گوولە.



ئەو سیخوڕە لەکاتی لێکۆڵێنەوەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بەزۆر سەپاندوویانە بەسەریدا ئەو کارە بکات و، بڕیاربووە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو ئەو ژنە چالاکوانە کوردە بکوژێت.

 

 
هەروەها لە لیستی ئەو کەسانەی بۆیان داناوە بیکوژێت، ( بیتەر بیلزی ) سەرکردە لە حزبی سەوزی نەمساویە. بیلز کۆن پۆستێکی لە لیژنەی هەواڵگری پەرلەمانی نەمسا هەبووەو بەوە ناسراوە کە زۆر رەخنەی لە ئۆردوغان گرتووە.

 

 
هەروەها لە ٢٠١٧ دا راپۆرتێکی بۆ حکومەتی وڵاتەکەی ئامادە کردووە کە ئاماژە بۆ هەبوونی پەیوەندی نێوان ئەکەپەو ئەو کارە سیخوڕیانە دەکات کە نەمسا ئەنجام دەدرێت.

 

 
هەرچی بەریڤان چالاکوانە ژنە کوردەکەیە کە ئەویش لە پارتی سەوزی نەمسایە، ئاشکرای کردووە کە تورکیا لە وڵاتی نەمسا زیاتر لە ٤٠٠ سیخوڕی هەیە لە رێگای پەنابەرانەوە چوونەتە ئەو وڵاتە.

 


PM:12:02:17/12/2020