هەپەگە: شەش سەربازی تورکیا لە حەفتانین کوژران

پەکەکە رایگەیاند لە حەفتانین، لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانیان لە گردی كۆردینەی شەش سەربازی توركیا كوژراون( حەفتانین دەکەوێتە ناو هەرێمی کوردستان).

 


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی‌ بڵاوكردەوە کە ئەوە دەخاتەڕوو " ھێزەكانیان لە چوارچێوەی ھەنگاوی شۆڕشگێرانەی جەنگی حەفتەنیندا، لە مەیدانی بەكتۆریا لە دوو قوڵەوە لەسەر گردی كۆردینە، چالاكیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا".

 


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " لە قوڵێكەوە مۆڵگەیەكی سوپای توركیا كرایە ئامانج و خاپوركرا و چوار سەرباز كوژران و لە قوڵی دووەمەوە دوو سەربازی دیكە كوژران و مۆڵگەیەكیتریش كرایە ئامانج بەڵام دیار نیە چەند كوژراویان لێكەوتەوە".

 


ھەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەو چالاكیەدا چەكێكی جۆری A4 و دوو مۆڵگە بە تەواوی خاپۆركران و شەش سەربازیش كوژران.

 


PM:10:29:17/12/2020