ئەمشەو بریندارێکی تری خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لە دەستدا.
ئەو گەنجەی ئەمشەو گیانی لە دەستدا ناوی ئاکار جەبارە لە خۆپیشاندانەکەی سەیدسادقدا بە سەختی بریندار بوو، دوای ٩ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئاکار جەبار رۆژی ٨ ی کانوونی یەکەم لە خۆپیشاندانەکەی شاری سەیدسادق بەسەختی برینداربوو، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانەکانی سلێمانی و دوای مانەوەی ٩ رۆژ لەنەخۆشخانە ئەمشەو گیانی سپارد.
بۆ ماوەی دە رۆژ ناوچەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینی و لە ئەنجامدا ١٠ کەس لە خۆپیشاندەر و پاسەوانی بارەگاکان کوژران، بە دەیان کەسی دیش برینداربوون، هەروەها بە دەیان بارەگای حزبەکان و بینا حکومیەکان سووتێنران.