نوجەیفی: ئیرهابییەکان بەرەو تکریت دەچن

‌نوجەیفی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەدا

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" پاش کۆنترۆڵکردنی هەموو موسڵ ئێستا تیرۆریستییەکان بەرەو تکریت دەچن".

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا سەرۆکی پەرلەمان کە خۆشی خەڵکی موسڵە رووخانی موسڵی بەدەستی داعش راگەیاندو وتی " هێرشەکان لە موسڵدا ناوەستێت و ئێستا بەرەو تکریت دەچن و لەوێشدا ناوەستن".

نوجەیفی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هەموو ناوچەکانی موسڵ کەوتونەتە دەست تیرۆریستان"، هەروەها داوای لە هەرێم کرد کە پێشمەرگە بنێرن بۆ رزگارکردنی موسڵ". هەروها وتی " ئەگەر پێشمەرگە هاوکاری نەکات لە تێکشکانی تیرۆریستان، ئەوا بەرەو کوردستانیش دێن".

ناوبراو وتیشی داوامان لە ئەمەریکا کرددوە کە یارمەتیمان بدەن بۆ تێکشکاندنی "تیرۆریستان". 



PM:12:52:10/06/2014