وەزیری دارایی عێراق لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات

وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەلاوی لەبارەی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی، پشتگیری خۆی راگەیاندو بە مەزندەی خۆی ئەو هەنگاوە سودی بۆ باری دارایی ئێستای عێراق دەبێت.

 

 
 میدیاکانی عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بۆ یەکەمجار پشتیوانی لەبڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی کرد، بەمەش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینات بووە شتێکی حەتمی.

 

لە درێژەی ئەو لێدوانەدا وەزیری دارایی رایگەیاندووە" جێگیرکردنی یەک دۆلاری عێراقی بەرامبەر هەزار و ٤٥٠ دینار بۆ میزانییەی ٢٠٢١ هەنگاوێکی ناچارییە و بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی قەیرانی دارایی".

 


عەلاوی باس لەوەش دەکات، ئەو رێژەیەی پێشوی عێراق کە دانرابو رەنگانەوەی پێویستییەکانی ئەم قۆناغە نییە و پێویستمان بەڕێژەیەکی نوێ هەیە کە وەڵامدەرەوەی دۆخەکە بێت.

 


پێشبینیە داراییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرزدەبێتەوە بۆ سەرو ١٤٠ هەزار دینار لە رۆژانی داهاتوودا، کە چاودێرانی دارایی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەم بڕیارە دژی بەرژەوەندیەکانی چین و توێژێکی فراوانی هاوڵاتیانە.

 


AM:08:59:19/12/2020