هەپەگە ئاماری چالاکییە سەربازییەکانی خۆیان دژی سوپای تورکیای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە کۆی چالاکییەکانیاندا لە ئەمساڵ ٩٤٦ سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە. هاوکات، ٢٢٧ گەریلایان گیانیان لەدەستداوە".

 

ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری چالاکییە سەربازییەکان خۆیان و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و وشکانییەکانی سوپای تورکیای لە باکور و باشووری کوردستان بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە، لەم ساڵدا ٩٤٦ سەربازی سوپای توركیایان كوشتووە و ٢٢٧ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە.

 

هەپەگە راشیگەیاندووە" سوپای توركیا ١٢٧٥ ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و ١٢٠ هێرشی زەمینی ئەنجامداوە، لەبەرامبەردا گەریلاكانیان ٣٩٣ چالاكیی سەربازییان ئەنجامداوە".

 

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان، دوو فەرماندەی سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاشكراشیكردووە، كۆی ژمارەی ئەو هاوڵاتیە سڤیلانەی كە بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی توركیاوە شەهیدبوون لەساڵی ٢٠١٧ وە گەیشتووەتە ١٧٣ هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستاندا. 



PM:01:24:19/12/2020