وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە ڕێنوێنییەکی دارایی تایبەت بۆ هەموارکردنی بڕوانامەی فەرمانبەران دەرکرد.

لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو فەرمانبەرانەی لەئیستادا درێژه بە خوێندنی ئێواران دەدەن دوای دەوامی فەرمانی وەزارەتەکانیان، هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت، ئەگەر بۆ تەواوکردنی خوێندن رەزامەندی وەزارەتەکانیان وەرنەگرن.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە" ئەو فەرمانبەرانەی کە بە مۆڵەتی خوێندن، یان لە خوێندنی ئێواران دوای دەوامی فەرمی، بڕوانامه بە دەست دەهێنن، دوای ڕاست و دروستی بڕوانامەکانیان پێویستە بڕوانامەکەیان لەگەڵ پسپۆڕی فەرمانگەکەیان بگونجێ، به پێچەوانەوە بۆیان هەموار ناکرێ".

 

باس لەوەشکراوە، دوای دەرچونی ئەو رێنماییە و بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئێواران دوای دوای فەرمی، پێویست دەکات فەرمانبەران لە سەرەتای دەستپێکردن بە خوێندن ڕەزامەندی لە وەزارەتەکانیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار ناکرێت.



PM:12:47:20/12/2020