لە شاری کەرکوک خۆپیشادان دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە پێشنیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و جێگیرکردنی بەرانبەر بە دیناری عیراقی و کەمی کارەبا خۆپیشادانی چین و توێژە جیاوازەکان لە شاری کەرکوک بەڕێوەبچێت. 

لە راگەیەندراوەکەدا گرووپی شەقام لە کەرکوک ئاماژەیان بەوەکردووە" سبەی دووشەممە دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی و کەمی کارەبا لە کەرکوک خۆپیشادانێکی جەماوەر بەرێوە دەچێت".

لە راگەییەندراوەکەدا باس لەوەشدەکەن" خۆپیشادانە جەماوەرییەکەی کەرکوک کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای کەرکووک بەڕێوەدەچێت".

 

لەلایەکی تریشەوە، بڕیارە هاوشێوەی کەرکوک لە بەغداش دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی سبەینێ دووشەممە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندەن بەڕێوەبچێت. 



AM:12:04:21/12/2020