ترەمپ: هەر ئەمریکییەک لەعیراق بکوژرێت ئێران لێی بەرپرسیارە

ترامپ لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕایدەگەیەنێت" هەر ئەمریکییەک لەعیراق بکوژرێت، ئێران لێی بەرپرسیارە و تۆڵە لەئەوان دەکەنەوە".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاند" رۆژی یەکشەممەی رابردوو باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا رووبەڕووی هێرشی چەند موشەکێک بوویەوە، کە پێشبینی دەکەین لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە هاوێژرابێت".

 

دەشڵێت" ئێستا مقۆمقۆی ئەوە هەیە گوایا جارێکی دیکە هێرشبکرێتەوە سەر باڵیۆزخانەکەمان، بەڵام ئامۆژگاری هاوڕێیانەی ئێران دەکەم هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکی بکوژرێت ئێران بەرپرسیار دەکەم".



AM:10:10:24/12/2020