تاكه كوردی هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی عێراق
باڵا ده‌ستی خۆی دووپات كرده‌وه
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر و له شاری كه‌ربه‌لا پاڵه‌وانێتی تایكواندۆی یانه‌كانی عێراق به‌رێوه‌چوو ، تیایدا محه‌مه‌د توانی جه‌بار پله یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌باره‌ت به پاڵهوانیتیهكه وتی " پاڵهوانیتیهكه پاڵهوانیتێكی به‌هێز بوو و 86 یانه له سه‌ر ئاستی عێراق به‌شداریان تێدا كردبوو".
هه‌روه‌ها ووتیشی " له پاڵهوانیتیهكه و له كێشی 74كگم به شه‌ش روو به‌روو بوونه‌وه توانیم پله‌ی یه‌كه‌م بهێنم "
سه‌باره‌ت به نوێنه‌رایه‌تی كردنی بۆ یانه‌ی مینای شاری به‌سڕه ووتی " له 2012 من بۆ یانه‌كانی خوارووی عێراق یاری ده‌كه‌م و هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنیان په‌یوه‌ندیان پێمه‌وه نه‌كردووه "
ووتیشی " به‌م ده‌ستكه‌وته پارێزگاریم له پێگه‌ی خۆم كردووه وه‌كو تاكه یاریزانی كورد له ریزی ههڵًبژاردهی تایكواندۆی عێراق ".
PM:05:55:25/12/2020