دۆخی ئەمنی بەغدای پایتەخت خراپەو مەترسی تەقینەوەی لێدەکرێت

ئەمشەو، شاری بەغدای پایتەختی عێراق لەلایەکەوە هێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازی لەچەند شوێنێک باکوری شارەکە بڵاوەیان پێکراوە، لەلایەکی ترەوە عەسائیبی ئەهلی حەق خۆیان نمایش دەکەن و هەڕەشە دەکەن، ئەم بارگرژیەی ئەمشەویش لەسەر دەستگیرکردنی بەرپرسێکی ئەو گرووپەیە بە تۆمەتی لێپرسراوی مووشەک بارانکردنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا هەفتەی رابردوو. 

 

 
هەر ئەمشەو لە چەند شوێنێکی بەغدا کە تا ئێستا نەزانراوە کوێیە گرووپی میلشیای شیعە بەچەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکام دەردەکەون هەڕەشە لە حکومەت و لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن، هاوکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانیش لە تویتێکدا رایگەیاند " ئاسایشی وڵاتەکە سپاردەیە لە گەردنیان و مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنەی هیچ لایەک نادەن".

 


کازمی دەشڵێت "ئەگەر پێویست بكات ئامادەی روبەڕوبوونەوەین".

 

 
میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ گروپە چەکدارەکاندا لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی هێزەکانیان لەناو شەقامەکانی بەغدا بکشێننەوە و بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت.




AM:12:36:26/12/2020