نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی.  

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٠ هەزارو ٩٠٠  دینار بوو. 

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار بوو، هاوکات نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لە پاشنیوەڕۆوە دەستی بە دابەزین كردۆتەوە و نرخەكە ناجێگیرە.


PM:02:55:27/12/2020