حکومەتی هەرێم لەئەگەری رێکنەکەوتنی لەگەڵ بەغدا بەم شێوەیە مووچە دابەشدەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند " ئەمڕۆ لە پەرلەمان شاندی حکومەتی هەرێم دڵنیایی پێداون کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا پلانی دیکەیان هەیە بۆ دابەشکردنی موچە".

 


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو ٢٨ ی کانوونی یەکەم رایگەیاند" لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا شاندی هەرێم دڵنیایی کردوونەتەوە کە بێپلان نین و هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بە داهاتی ناوخۆ و پرسی چاکسازیی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی موچەی فەرمانبەران دابین بکەن".  

 


ئەو نەیشاردەوە کە وەفدەکە پێیراگەیاندوون کە گەشبین نین بەوەی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ڕێگرەکان زۆرن، دوای سەری ساڵیش هەرێم دەبێتە کارتێکی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا".  

 


ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکرد، شاندەکە بێئومێد نەبوون و هەموو هیواکان لەسەر بەردەوامی دانوستانەکان هەڵچنراوە.  


  




PM:08:50:28/12/2020