لەسەر کوژرانی گەنجێک لە خۆپیشاندانەکاندا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی یەکێتی دەرچوو



بەهۆی تەقەکردن لە خۆپیشاندانەکەی شاری دەربەندیخان و کوژرانی گەنجێک، لەسەر سکاڵای کەسوکاری قوربانییەکە، دادگای دەربەندیخان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەرکرد.  

 


سەرهەنگ عوسمان، برای سەربەست عوسمان کە یەکێک بوو لە قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی کانوون لە دەربەندیخان ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند "لەسەر شەهید بوونی سەربەستی برام سکاڵامان لەسەر بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە دەربەندیخان تۆمارکردووە و فەرمانی گرتنەکەشی لە دادگای دەربەندیخان دەرچووە."  


  


ئەو بەماڵپەڕی " ناس کوردی" راگەیاندووە "بەرپرسەکەی یەکێتی تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە، لەئێستادا لە دەربەندیخان نەماوە، بەڵکو خۆی شاردووەتەوە و هەڵهاتووە".

 

 

براکەی سەربەست عوسمان باسی لەوەشکرد، "لەماوەی ڕابردوودا کاتیک لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی کردووین، دوو مەرجمان پێ وتووە، یەکەم دوورخستنەوەی بەرپرسی کۆمیتەی دەربەندیخان لە پۆستەکەی، دووەم دەستگیرکردن و دادگایی کردنی."  

 

 
لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی خۆڕسکانە روویداو، لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لە دەستدا، هەروەها بەدەیان بارەگای حیزبەکان و دامەزراوەی حکومەت سووتێنران.  

 


وتیشی، "ئەوەندە دەزانین کە لەئێستادا هەڵهاتووە و لە پۆستەکەیدا نەماوە، بەڵام نازانین دەستگیردەکرێت، یاخود دۆسییەکە هەروا دەمێنێتەوە." 

 

 

براکەی سەربەست عوسمان باسی لەوەشکرد، "لەماوەی ڕابردوودا کاتیک لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی کردووین، دوو مەرجمان پێ وتووە، یەکەم دوورخستنەوەی بەرپرسی کۆمیتەی دەربەندیخان لە پۆستەکەی، دووەم دەستگیرکردن و دادگایی کردنی."  

 

ئێستا ئەو بەرپرسەی یەکێتی خۆی ونکردووەو هەڵهاتووە.

 
لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی خۆڕسکانە روویداو، لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لە دەستدا، هەروەها بەدەیان بارەگای حیزبەکان و دامەزراوەی حکومەت سووتێنران.  


 

 
 


PM:09:25:28/12/2020