پەرلەمانتارێک رەخنە لە کڕینی کارەبا لە تورکیا دەگرێت

پەرلەمانتارێک رەخنە لە کڕینی کارەبا لە تورکیا دەگرێت و دەڵێت" لە كوێی دونیا هەبووە هەرێمێك خۆی ٥٠٠ میگا وات بفرۆشێت بە وڵاتی تر و دوای ئەوە هەر ئەو  هەرێمە ٢٠٠ میگا كارەبا لە شوێنیكی تر بكڕێت؟".

 

پەرلەمانتاری عێراق، د.غالب محەمەد لە پۆستێکدا لەبارەی کڕینی کارەباوە لە تورکیا هێرشدەکاتە سەر حکومەتی هەرێم و بە فاشیل ناوزەدی دەکات و دەڵێت " وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت: لەدوای سەری ساڵ ٢٠٠ مێگاوات كارەبا لە توركیا دەكڕین، ئەوەی لە ‏توركیای دەیكڕین نرخی یەك كیلۆوات کاژێرێکی نزیكەی ٦ بۆ ٧ سەنتە، بەڵام ‏ئەگەر خۆمان بەرهەمی بهێنین دوو هێندە دەكەوێت” لێرە دا پرسیار دێتە ئٔاراوە؟".

 

ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت " كارەبای توركیا بۆ هەرزانتر بێت، لە كاتێكدا غاز لە دەروەی توركیا دەكڕێت و سوتەمەنیش لە دەرەوە دەكڕێت! كەچی ئێمە لە هەرێمی كوردستان غازی خۆمان و سوتەمەنیش دەتوانین پەیدا بكەین هەر لە هەرێمی كوردستان! ".

 

د. غالب محەمەد دەشپرسێت " لە كوێی دونیا هەبووە هەرێمێك خۆی ٥٠٠ میگا وات بفرۆشێت بە وڵاتی تر و دوای ئەوە هەر ئەو  هەرێمە ٢٠٠ میگا كارەبا لە شوێنیكی تر بكرێت؟؟.

 

 لە کۆتاییدا دەڵێت "باشە دەسەڵاتی فاشلی هەرێم ئێوە شەرمناكەن كارەبای هەرێمەكە دەفرۆشن و دوای ئەوە كارەبا لە توركیا دەکڕن، لە كۆتایشدا ٧ سەعات كارەبا هەیە"!.

 

ئەمرۆ وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی کەمی کولفەی نرخی کارەباوە لە تورکیا کە لەهەرێم کەمتری تێدەچێت، هەرێم بڕیاری داوە ٢٠٠ مێگا کارەبا لە تورکیا بکڕێت.

 


PM:10:54:30/12/2020