نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٥١ دۆلارى تێپەڕاند.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٥١ دۆلارو ٥٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٨ دۆلارو ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
گۆڕانكارییهكان له نرخی نهوت دوای ئهوه دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
AM:08:49:31/12/2020