ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بهندكراوێكی كورد له سێداره درا
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 30ی كانوونی یهكهمی 2020، سزای سێدارەی مستەفا سەیفی، تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی گوندی وێژنانی سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. ناوبراو رۆژی یەکشەممە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوویەوە.
عەتا سەیفی، باوکی مستەفا، هەواڵەکەی پشتڕاست کردوەتهوە و رایگەیاندووه، بنەماڵەی کوژراوەکە ئاماده نەبوون کە لە کوڕەکەیان خۆش بن، بنەماڵەی کوژراوەکە داوای بڕی سێ ملیار تمەنیان کردووە کە بنەماڵەی سەیفی نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن.
سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ئەو بەندکراوە کوردە جارێکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە رەوانەی ژووری تاکەکەسی بەندیخانە کرابوو، بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکە لە بری دابین کردنی بڕی سێ ملیار تمەن وەک دیە بۆ سێ مانگ مۆڵەتیان بە بنەماڵەی مستەفا دابوو و جێبەجێ کرانی سزاکەیان دواخستبوو.
ئەو هاووڵاتییە شهش ساڵ لهمهوبهر لە سەر کێشەی كۆمهڵایهتی یەکێک لە نزیکانی خۆی بە ناوی کۆسار سەیفی، کوشتووە و هەر ئەو کات دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و سزاکەی دوو ساڵ پێش لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
AM:09:32:31/12/2020