پەرلەمانی کوردستان کۆتایى خولى پایزەى راگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتاییهاتنى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند.

 

لە بەیانێكی فەرمیدا، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، به‌پێى حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، خولی پایزه‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كۆتایى دێت.

 

بەپێی راپۆرتێكی ئینستیوتی پەی، لەماوەی ساڵێكدا پەرلەمانی كوردستان تەنها (16) دانیشتنی ئەنجامداوە، ئەمە لەكاتێكدا بەپێی پەیرەو پێویست بوو لەو ماوەیەدا كە دوو خولی گرێدانی (پایزە) و (بەهارە) لەخۆدەگرێت، (70) كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە كۆبوونەوەی نائاسایی كە لەكاتی پشووەكاندا دەكرێت.



PM:12:03:31/12/2020