لەبارەی مووچەوە حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی ژمارەی ئەو مووچانەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەشی کردووە، لە رێگای روونکردنەوەیەکەوە وەڵامی میدیایەکی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەداتەوە.




فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ئەمساڵ حكومەتی هەرێم هەشت مووچەی دابەشكردووە و حكومەتی هەرێمیش هیچ كەس و لایەنێك لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت بۆ دابینكردنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان. ( بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە ئەو مووچانەی دابەشیشیکردووە زۆریان بە لێبڕینەوە بووە).




روونكردنەوەكەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە تائێستا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگەكانی ١١ و ١٢ ی ئەمساڵی دابەش نەكردووە .
 


PM:05:55:31/12/2020