فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێم

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا  بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سووپای توركیا دەستیان كرد بە بۆردوومانكردنی گوندی ئاڵیەڕەش و چەند گوندێکی دیکەیان لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد، کە ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو شوێنە دروستكردووە. 

تاكو ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردوومانەكەوە زانیاری ورد لەبەردەست نییە.

PM:09:01:31/12/2020