له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ساڵی 2020، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەداتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە مووچەی ٥و٤ و ٦ و ٧ و ٨ دا مووچە دابەشنەکراوە.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئەکاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیوویەتی " ئه‌وه ڕاست نییه كه ئه‌مساڵ پێنج مووچه دابه‌شكراوه، به‌ڵكو هه‌شت مووچه‌مان دابه‌شكردوه، مووچه‌ی مانگه‌كانی (٤، ٥،٦، ٧،٨،٩) دابه‌شنه‌كراوه، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق داوایكردوه خۆیان له‌گه‌ڵ كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی عێراق ڕێكبخه‌ن، به‌یه‌كجار پێنج موچه‌یان بێسه‌روشوێن كرد".
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەشڵێت " ئه‌وه ساڵی 2020 كۆتاییهات، مووچه‌ی مانگه‌كانی (١١ و ١٢) دیسان بێسه‌روشوێنكرا و دابه‌شیان نه‌كرد و حكومه‌ت خۆشی هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه كه ئاخۆ چاره‌نوسی مووچه‌ی دوو مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ چی لێدێت؟ پێنج مانگی سه‌ره‌تا و دوو مانگی كۆتایی ساڵ، ئه‌مه حه‌وت مانگ، پێنج مووچه‌شتان دابه‌شكردوه چواریان به لێبڕینی (١٨% ، ٢١%) ئه‌مه ١٢ مانگ".
ناوبراو ئەوەش دەخاتەڕوو حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "نه‌خێر ئێمه ئه‌مساڵ ٨ (هه‌شت) موچه‌مان دابه‌شكردوه، ئیتر دیاره ساڵ لای فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریـه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ١٥ (پازده) مانگه نه‌ك ١٢ (دوازده)".
دوێنێ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر تەلەفزیۆنی پەیام رایگەیاند کە حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠ مووچەی ٨ مانگی دابەشکردووە.